هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە


بزاڤ پرێس 

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

هاونیشتمانیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی خۆڕاگر، لە رۆژی راگەیاندنی لیستی نوێی مووچەوە، هەموو ئامادەكارییەكان و رێكخستنی لیستەكان و دابەشكردنی لەكاتی خۆیدا بووە، بەداخەوە لە هەندێك كەناڵی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان هەواڵی جۆراوجۆر بڵاو دەكرێنەوە، بەتایبەت لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە بە پێویستمان زانی  روونكردنەوە بدەین لەسەر ئەم بابەتە.
1_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەرەتای كاركردن بە سیستەمی نوێی مووچە رایگەیاندووە، كە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەیە، كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوكاری هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە.
2_ لە 3/6/2018 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، وەك مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕەپارەیەیە كە لەبەغداوە دێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیێندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.
3_ بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە .

2/6/2018


‌‌‌
6/2/2018 2:29:33 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ