هەواڵ

هەپەگە کوشتنی ٩ سەربازی سوپای تورکیای ڕاگەیاند


بزاڤ:


هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) باڵی سەربازیی پەکەکە، کوشتنی ٩ سەربازی تورکیای لە ناوچەکانی باکوور و باشووری کوردستان ڕاگەیاند.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە چالاکییەکی گەریلاکانیان لە ناوچەی برادۆست، پێنج سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

دوای کوشتنی ئەو سەربازانەش، گەریلاکانیان دەستیان بەسەر چەند جۆرێک چەک و کەرەستەی سەربازیدا گرتووە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە دوو هێرشی تردا لە سنووری بارزان و لیلکان دوو سەربازی تری تورکیایان کوشتووە.

هەروەها لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە شاری جولەمێرگ لە ناوچەی شەمزینان لە باکوری کوردستان هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی سوپای تورکیا و دوو سەربازیان کوشتووە.


‌‌‌
6/2/2018 11:23:35 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ