هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەى دووەم بۆ هەموارى پڕۆژەیاساى هەڵبژاردنەکان بکات


بزاڤ :


بڕیارە ئەمڕۆ جارێکى تر پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوە و خوێندنەوەى دووەم بۆ هەموارى پڕۆژە یاساى هەڵبژاردنەکان بکات.

دانیشتنەکەى پەرلەمانى عێراق درێژکراوەى دانیشتنى چوارشەممەى ڕابردوو دەبێت کە تیایدا خوێندنەوەى بۆ پڕۆژە یاساى هەموارى هەڵبژاردنەکان کرد.

بەپێى هەموارەکە کە تایبەتە بە ماددەى ٣٨ى یاساى هەڵبژاردنەکان ژمارە ٤٥ى ساڵى ٢٠١٣، کۆمسیۆن پابەند دەکرێت بەوەى دەنگەکانى هەڵبژاردن بە شێوەى دەستى هەژمار بکاتەوە.

پەرلەمانی عێراق لە یەکەم دانیشتنی نائاسایی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بڕیاریدا لەسەدا ١٠ی ئەنجامەکان بەدەست بژمێردرێنەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی دەرەوەی عێراقیشی هەڵوەشاندەوە، بەڵام کۆمسیۆن ئەو بڕیارەی ڕەتکردەوە.


‌‌‌
6/2/2018 11:21:24 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ