هەواڵ

پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى


بزاڤ :


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٥ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٤ پلە بە ٢١ پلە دەبێت، دهۆک ٣٥ بە ٢١ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٩ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٥ پلە و نزمترینیش ٢٤ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٤ پلە بە ٢٢ پلە دەبێت، دهۆک ٣٢ بە ٢٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٩ پلە بە ٢٥ پلە دەبێت.



‌‌‌
6/2/2018 11:19:25 AM
Print Friendly and PDF