وەرزش

فەڕەنسا لە ئیتاڵیای بردەوە



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

لە یاریگای ئەلیانز ڕیڤێر هەڵبژاردەی فەڕەنسا میوانداری هەڵبژاردەی ئیتاڵیای کردوو بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە .

لە یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکان هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ خۆئامادەکردن بۆ مۆندیالی ڕووسیا و هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش کە بێ بەش بووە لە مۆندیال بە سەرپەرشتی مانچینی  بۆ خۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە .

لە تایمی یەکەمدا و لە سەرەتایی یارییەکە سامیۆل ئۆمتیتی له خولەکی 8 گۆڵی یەکەمی بۆ کەڵەڵەشێرەکانی فەڕەنسا تۆمارکرد  لە خولەکی 29 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ فەڕەنسا هەژمارکرد ئەنتۆنیۆ گریزمان بەسەرکەوتوانە جێ بەجێی کردوو لە خولەکی 36 لیۆناردۆ بۆنۆچی گۆڵی یەکەمی ئیتاڵیای بەدەست هێناو ئەنجامەکەی کەمکردەوە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات .

لە تایمی دووەمدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە سەر پێشکەشکردنی ئاستەبەرزەکەی خۆی بەردەوام بوو چەندین گۆڕانکاری ئەنجام دا و له خولەکی 63 عوسمان دیمبلی 
گۆڵی سێیەم و کۆتایی تۆمارکرد و
یارییەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەسوودی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا کۆتایی هات .

هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوو یاری دۆستانەی ئەنجام داوە و هەردوو یارییەکەش سەرکەوتنی بەدەست هێناوە .


‌‌‌
6/2/2018 9:33:50 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو