هەواڵ

بزانە.. سوپای تورکیا چیان خەڵکی گوندی بەرمیزە ووتووە


بزاڤـ: سیروان برادۆستی 

دوێنێ لە گوندی بەرمیزە لە دەڤەری برادۆست سوپاس تورکیا لە ھۆڵی بۆنەکان کۆبونەوەی بە خەڵکی گوندەکە کرد.

سەرچاوەیەک کە لە کۆبونەوەکە بەشدار بوو بە بزاڤی ڕاگەیاند: بەرپرسێکی ھێزە سەربازیەکانی سوپای تورکیا ووتی: پێتان دەڵێن ئێمە بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ھاتوین".

ھەروەھا وتیشی: ھیچ ترستان نەبێت ئێوە لەلایەن ئێمەوە پارێزراون وە داواشتان لێدەکەین پارمەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)نەدەن".

بەرپرسە سەربازیەکەی سوپای تورکیا ڕاشیگەیاند بوو: بۆ ماوەیەک لە دەوروبەری گوندەکەتان دەمێنینەوە،سەرچاوەکە ووتی" بێ ئەوەی کاتی مانەوەیان دیاری بکەن".

ھاوڵاتیەک بەناوی امیر خەلیفانی، کەوا خەڵکی گوندی خەلیفانە بە بزاڤی راگەیاند: ھەموو کاتێک چاوەری ھەڵاتنین لەترسی لەشکرکێشی سوپای تورکیا".

ووتیشی: بەراستی ژیانمان زۆر ناخۆش بووە بێزاربوین ناتوانین ئیش کاری رۆژانەی خۆمان ئەنجام بدەین وە زیانی زۆرمان پێگەیشتووە کەناتوانین ئاژەلەکانمان ببەین بۆ لەوەرگاکان لە ترسی سوپاس تورکیا".




‌‌‌
6/2/2018 1:04:56 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ