هەواڵ

پۆلیسى هەولێر: تەرمى ژنێک بە کوژراوى دۆزرایەوە


بزاڤ :


لە هەولێر تەرمى ژنێک بە کوژراوى دۆزرایەوەو پۆلیسیش دەڵێت تاوەکو ئێستا ناسنامەکەى دیارنییە.

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ڕاگەیاند: ئێوارەى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نێوان هەولێر- بێستانە تەرمى ئافرەتێک دۆزراوەتەوە کە فیشەکێک نراوە بە نێو چاوانییەوەو کوژراوە.

ڕاشیگەیاند، تەرمى ئافرەتەکە ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى هەولێر کراوەو تاوەکو ئێستاش ناسنامەکەى دیارنییە.

ئاشکراشیکرد، تەمەنى ئافرەتەکە لەنێوان ٢٠ ساڵ تاوەکو ٢٥ ساڵ دایەو لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە



‌‌‌
5/17/2018 10:45:54 PM
Print Friendly and PDF