هەواڵ

کەلار: خوێندکارێک بەهۆی دەرنەچوونی لە وانەیەک فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت



بزاڤ :


پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڕەکی بنگردی قەزای کەلار خوێندکارێکی ١٤ ساڵ بەهۆی دەرنەچوونی لە وانەیەک فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت.


پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد، ئەمڕۆ خوێندکارێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بوو.


ئەوەش ڕاگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، بەوتەی خوێندکارەکە دوای ئەوەی لە وانەیەک دەرنەچووە فیشەکێکی بە قاچی خۆیەوە ناوە.


رونیشکردەوە، خوێندکارەکە لە ڕەگەزی کورە و تەمەنی ١٤ ساڵە و خوێندکاری خوێندنگای لەیلا قاسمە لە قەزای کەلار.


پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، خوێندکارەکە بەهۆی فیشکەکەوە برینداربووە و لەئێستاشدا چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.



‌‌‌
5/17/2018 1:53:01 PM
Print Friendly and PDF