هەواڵ

کەشوهەوای ئەمڕۆ وسبەینێی شارەکانی هەرێم


بزاڤ :


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

 بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٠ پلە و نزمترینیش ٢١ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٧ پلە بە ١٨ پلە دەبێت، دهۆک ٢٩ بە ١٧ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٣ پلە بە ١٩ پلە دەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی هەینی، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣١ پلە و نزمترینیش ٢٢ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٩ پلە بە ١٩ پلە دەبێت، دهۆک ٣٠ بە ١٨ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٤ پلە بە ٢٠ پلە دەبێت.


‌‌‌
5/17/2018 11:05:40 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ