هەواڵ

حکومەتی هەرێم دەوامی فەرمی لە مانگی ڕەمەزاندا کەمکردەوە


بزاڤ :



دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕەمەزاندا کەمکرایەوە.

لە پەیامێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە و موسڵمانانی کوردستان و جیهان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە مانگی ڕەمەزاندا، "دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێته‌وه‌، واته‌ لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ دەبێت.


‌‌‌
5/17/2018 10:22:18 AM
Print Friendly and PDF