هەواڵ

سەعید کاکەیی: کۆمسیۆن داوای لایەنەکانی بۆ هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی بە دەستی ڕەتکردووەتەوە


بزاڤ :


سەعید کاکەیی ئەنجامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆن داوای لایەنەکانی بۆ دوو بارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست رەتکردووەتەوە.

سەعید کاکەیی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆمسیۆنی داوای لایەنە ناڕازییەکانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە شێوازی دەستی ڕەتکردووەتەوە.

سەعید کاکەیی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست بوو کۆمسیۆن وێنەی پەڕاوی دەنگدانی ئەلکترۆنی بە لایەنەکان بدایە بەڵام نەیکردووە.

ئەو وتانەی سەعید کاکەیی لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنێکی سیاسی هەڕەشەی کوشتنی لە سەعید کاکەیی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و خێزانەکەی کردووە.

کۆمسیۆنى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد،  لایەنێکى سیاسی سەعید کاکەیی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی ناچارکردووە دەستلەکاربکێشێتەوە و لە ڕاگەیاندنەکانیشەوە دەرنەکەوێت.

دوای ئەو ڕاگەیەندراوەی کۆمسیۆن دەربارەی هەڕەشەکردن لە سەعید کاکەیی، ئەو ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  ڕایگەیاندووە، "ئەو ڕاگەیەندراوەی کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە سەرلەبەری  پڕۆپاگەندە و درۆیە  و دوورە لە ڕاستی".

سەعید کاکەیی ڕاشیگەیاندووە،  ھیچ لایەنێکی سیاسی ھەڕەشەی لێ نەکردووە و ژیانی سەلامەتە و مەترسی لەسەر نیە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشیان خستەڕوو، سەلامەتی گیانى سەعید کاکەیی و خێزانەکەى لە ئەستۆی ئەو لایەنە سیاسییەیە کە هەڕەشەی لێ کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوای ئاشکراکردنی لە ٩١%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شەش لایەنی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و حزبی شیوعی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکەوە و ئاماژە بەوە دەکەن ساختەکاری لە دەنگەکانیاندا کراوە.


‌‌‌
5/16/2018 4:52:40 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ