هەواڵ

سەعید کاکەیی: هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانم نیە و کەس هەڕەشەى لێنەکردووم



بزاڤ :


سەعید کاکەیی ڕایگەیاند، ھیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی نییە و کەسیش ھەڕەشەی لێنەکردووە.

سە  عید کاکەیی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  ڕایگەیاندووە، "ئەو ڕاگەیەندراوەی کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە سەرلەبەری  پڕۆپاگەندە و درۆیە  و دوورە لە ڕاستی".

سەعید کاکەیی ڕاشیگەیاندووە،  ھیچ لایەنێکی سیاسی ھەڕەشەی لێ نەکردووە و ژیانی سەلامەتە و مەترسی لەسەر نیە.

ئەوەشی وتووە، پاش کەمێکی تر کۆنگەرەیەکى ڕۆژنامەوانی لەبەغدا لەسەر ئەنجامی ڕاستەقینەی هەڵبژاردن سازدەکات.

ئەمەش لە دوای ئەوە ھات ئەمڕۆ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنێکی سیاسی ھەڕەشەی کوشتنی لە سەعید کاکەیی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و خێزانەکەی کردووە.

کۆمسیۆن ئەوەشی ڕاگەیاندبوو ،سەلامەتی گیانی سەعید کاکەیی و خێزانەکەی لە ئەستۆی ئەو لایەنە سیاسییەیە کە ھەڕەشەی لێ کردووە.

لە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق چەند لایەنێک ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیان تۆمەتبارکرد بە ساختەکاری و دەستکاریکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ژمارەی دەنگەکان.


‌‌‌
5/16/2018 3:35:42 PM
Print Friendly and PDF