هەواڵ

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم


بزاڤ :


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٩ پلە و نزمترینیش ١٩ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٧ پلە بە ١٥ پلە دەبێت، دهۆک ٢٦ بە ١٦ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٢ پلە بە ١٨ پلە دەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی پێنجشەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٠ پلە و نزمترینیش ١٩ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٧ پلە بە ١٦ پلە دەبێت، دهۆک ٢٧ بە ١٥ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٣ پلە بە ٢٠ پلە دەبێت.


‌‌‌
5/16/2018 11:41:52 AM
Print Friendly and PDF