هەواڵ

حکومەتی عێراق دەوامی ڕۆژانەی فەرمانگەکانی لە ڕەمەزاندا کەمکردەوە


بزاڤـ: 

فەرمانگەی ڕێکخەری کاروباری حکومەت و ھاووڵاتیانی سەر بە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە و دەڵێت، لە مانگی ڕەمەزاندا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی کەمدەکرێتەوە.

ھەر بەپێی نوسراوەکە، فەرمانگەکانی حکومەت سەرپشکن لە دیاریکردنی کاتی دەستپێکردنی سەرەتای دەوام".

ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیارینەکراوە و بڕیار وایە ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ چاودێری دەرکەوتنی مانگ بکات.


‌‌‌
5/15/2018 3:17:12 PM
Print Friendly and PDF