هەواڵ

بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لەنزیک دەربەندیخان هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا


بزاڤـ: 

بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی سلێمانی – دەربەندیخان ھاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی تریش بریندار بوو.

ئێوارەی دوێنێ لە نزیک گوندی چنارە لە سنوری شاری دەربەندیخان سەر بە پارێزگای سلێمانی، ماتۆڕسکیلێک بە دوو سەرنشینەوە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگردا و لە ئاکامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەی تر بە سەختی بریندار بووە.

ماڵپەڕی ڕۆژنیوز لەزاری ڕێژەن بورھان بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی کاوان دلێر بووە و پیشەی پۆلیس بووە.


ئاماژەی بەوەش کردووە، ھۆکاری ڕووداوەکە بۆ خێرایی ماتۆڕسکیلەکە دەگەرێتەوە.


‌‌‌
5/15/2018 1:02:01 PM
Print Friendly and PDF