هەواڵ

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم


بزاڤـ: 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە هەندێک شوێن باران دەبارێت و دواتر ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

 بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٨ پلە و نزمترینیش ١٨ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٦ پلە بە ١٣ پلە دەبێت، دهۆک ٢٦ بە ١٤ پلە دەبێت، کەرکوک ٣١ پلە بە ١٨ پلە دەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی چوارشەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٩ پلە و نزمترینیش ١٨ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٧ پلە بە ١٤ پلە دەبێت، دهۆک ٢٧ بە ١٤ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٢ پلە بە ١٨ پلە دەبێت.


‌‌‌
5/15/2018 12:58:45 PM
Print Friendly and PDF