هەواڵ

چوار فراکسیۆنی پەرلەمان هەڵوێستیان بەرامبەر ساختەکاری لە هەڵبژاردندا دەربڕی


بزاڤـ

کەمێک بەر لە ئێستا فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزووتنەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان لە ھەولێر سازکرد و ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەیان ڕەتکردەوە.

لەو کۆنگرەیەدا، برزۆ مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان وتی، ئەوەی ڕوویداوە گاڵتەجاڕییە و ئەمڕۆ بێت یان سبەی، گەل ھەردوو دەست و قاچی ساختەکارەکان دەبڕێت.

ھەروەھا فراکسیۆنی یەکگرتوو پێی وابوو، کودەتای ئەلیکترۆنی بەسەر خەڵکدا کراوە، داواشی لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد نەھێڵن دەنگی ھاووڵاتیان بە فیڕۆ بچێت.

مەروان گەڵاڵی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیش، بەھەمانشێوە داوای لە ھاووڵاتیان کرد، ساختەکاری لە دەنگەکانیان، ساردیان نەکاتەوە.

وتی، یەکێتی و پارتی دەیانەوێت، خەڵکی باوەڕی بە ھەڵبژاردن نەمێنێت.

فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامیش پێی وابوو، ھەڵبژاردن و پرۆسەی دەنگدان تیرۆر کراوە و داوای ئەوەیکرد، ھەموو ئەو لایەنانەی یاری بە دەنگیان کراوە لە پرۆسەی سیاسی بکشێنەوە.


 



‌‌‌
5/15/2018 12:53:34 PM
Print Friendly and PDF