هەواڵ

بەرھەم ساڵح : بەرگری لە ئیرادەی خەڵک و دەنگدەران دەکەین


بزاڤـ: 

سەرۆکی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، دەڵێت: ھەموو رێکارە سیاسی و یاسایی و مەدەنییەکان دەگرینەبەر بۆ سەرخستنی دیموکراسی و دادپەروەری و ئیرادەی خەڵک بەسەر ھەر ھەوڵ و کردەیەوەک بۆ زەوتکردنی دەنگ و ئیرادەی خەڵکی کوردستان.


بەرھەم ساڵح، سەرۆکی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی و کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانی و ھاودیدانی سنوری پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە. لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی پرۆسەی دیموکراسی نەکەوێتە ژێر پرسیار و ئیرادەی خەڵک زەوت نەکرێت، پێویستە بە زوترین کات ئەو ھەڵبژاردنە لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک و ناوچە دابڕێندڕاوەکان لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی دووبارە بکرێتەوە".

ڕاشیگەیاند: ھەموو رێکارە سیاسی و یاسایی و مەدەنییەکان دەگرینەبەر دوور لە ھەموو جۆرە توندوتیژییەک، بۆ سەرخستنی دیموکراسی و دادپەروەری و ئیرادەی خەڵک بەسەر ھەر ھەوڵ و کردەیەوەک بۆ زەوتکردنی دەنگ و ئیرادەی خەڵکی کوردستان.


‌‌‌
5/15/2018 12:38:13 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ