هەواڵ

یەکێتی: پارتی لە ھەولێر و کەمپی ئاوارەکانی سنجار لە دھۆک تەزویری زۆری کردووە


بزاڤـ

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند:  لە ھەولێرو کەمپی ئاوارەکانی سنجار لە دھۆک، پارتی تەزویری زۆری کردووە.

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیەدا ڕایگەیاند: لە ھەولێرو کەمپی ئاوارەکانی سنجار لە دھۆک، پارتی تەزویری زۆری کردووە، بە شێوەیەک کە ھەندێک کەس کارتی دەنگدانی ھەبووە، بە ھەوێش دەنگی داوە".

وتیشی: یان بە کارتی بایۆمەتری دەنگیان داوە، ئەمە جگەلەوەی سندوقەکانی ئەو ناوچانە بەبێ ئاگاداری گوازراونەتەوە. ھەروەھا کاربەدەستانی ئەو ناوچانە کارتی زیادەیان پێبووەو دابەشیان کردووە تا دەنگی بۆ لایەنەکەیان پێبدرێت".

ئاماژە بەوەش کرد، ئەو قسانەی لەسەر ھاک کردن دەکرێن، زانستی و راست نین، خۆ ئەو سیستمە فەیسبوک نیە تاوەکو ھاک بکرێت.


‌‌‌
5/15/2018 9:57:15 AM
Print Friendly and PDF