هەواڵ

شێخ جەعفەر: گۆڕان کاتێک زانیان دەنگەکانیان کەمی کردووە لەشار و شارۆچکەکانەوە دەستیان کرد بەڕفاندنی سندوقەکان


بزاڤـ: 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  باس لەوردەکاری ھێرشەکانی سەر مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و دەڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان پەلاماری سندوقەکانیان دا لەدوای تەواوبونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن، ئێمەش تا حەدی پاڕانەوە لێیان پاڕاینەوە بوەستن لەو کارە بەڵام ئەوان بەردەوام بوون.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی گرژییەکانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەدوای کۆتایی ھاتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: بزوتنەوەی گۆڕان لەدوای کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنەکان کاتێک زانیان دەنگەکانیان بەڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە حەرەکەیەکی غەریبیان دەستپێکرد، لەشار و شارۆچکەکانەوە، لەگەرمیانەوە دەستیان کرد بەڕفاندنی سندوقەکان".

وتویشیەتی: لەماڵی کاک کۆسرەت بوین، کاک حاکم قادر تێلی کرد بۆ کاک عومەری سەید عەلی دەتوانم بڵێم تا ڕادەی لێ پاڕانەوە تکای لێکرد ئەو کارە بوەستێنن،بەڕاستی ھەموان دەزانین کاک عومەر پیاوێکی بە ئەدەب و بەڕێزە ڕەنگە دەسەڵاتی وەستانی ئەو شتانەشی نەبێت،ئیتر بووە سەعات ١٠ من لەماڵی کاک کۆسرەت ھاتمە دەر تێلفۆنێکیان بۆ کردم وتیان گۆڕان لەبەردە قارەمانیش پەلاماری سندوقەکانیان داوە،بەڕاستی ئەوە زۆر ناخۆش بوو منیش تێلم بۆ کاک عومەری سەید عەلی کرد بەڵام یەکەم جەڕەس ھەڵی نەگرت دووەم جەڕەس کەسێک ھەڵی گرت وتی ئەوە قادری حاجی عەلی".

ڕاشیگەیاندووە: من وەک خۆم قادری حاجی عەلی بەدوو ڕوو تێکدەر دەزانم ئێمە مێژووەیەکمان ھەیە بەیەکەوە لەوتەی ھەیە لەسەر ئەوە دەژی،ئیتر کەوتینە قسەکردن تا گەیشتە ئەوەی تەحەدام بکات منیش پێم وت،لەکوێی وتی؛لەگردەکەم ئەگەر ئازای وەرە،منیش چووم ،ھەر کە گەیشتینە گردەکە بەبێ ئەوەی ئێمە ھیچ بکەین وەک باران گولە باری بەسەرماندا،ئۆتۆمبێلەکەی خۆم پێنج گولەی پێوەیە سێ گولەی بەوشوێنەوەیە کە منی لێ دانیشتبووم،پێشمەرگەش لەو ناوە نزیک بوون ھاتن".

ئاماژەشی بەوەکردووە: بەڕاستی من نەدەوەستام لەوێدا کە ئەوەم بینی،بەڵام کاک دلێری سەید مەجید تێلفۆنی کرد تکای لێکردم بابەتەکە کۆتایی پێبێت،وە ئەوەندە بزانرێت من نەبۆشەڕ چووم نە بۆ تەقەکردن چوم لەوێوە ڕۆیشتم بەڵام کە کاک قادری حاجی عەلی تەحەدای کردم من چومە گردەکە".


‌‌‌
5/15/2018 9:45:43 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ