هەواڵ

کۆی ژمارەی دەنگی لایەنەکان لە هەولێر و سلێمانی



بزاڤ :

کەمێک بەر لە ئێستا کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی چەند پارێزگایەکی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی دهۆک و کەرکوکی دواخست.


کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی یەکێتی لە پلەی یەکەمدایە و ٢٦٢ هەزار دەنگی هێناوە، گۆڕان ١٤٩ هەزار دەنگ، نەوەی نوێ ٦١ هەزار، کۆمەڵ ٤٩، پارتی ٤٦، هاوپەیمانی ٤٤، یەکگرتوو ٢٩ هەزار.


لە پارێزگای هەولێر پارتی لە پلەی یەکەمدایە بە ٣١٦ هەزار دەنگ، یەکێتی لە پلەی دووەمدایە بە ٧٧ هەزار و ٧٩٢ دەنگ، نەوەی نوێ ٦٩ هەزارو ١٢٣، هاوپەیمانی ٤٩ هەزارو  ٢٦٦، گۆڕان ٣٩ هەزار و ١٠٩، کۆمەڵ ٣٥ هەزار و ٧٤١، یەکگرتوو ٢٩هەزارو ٩٣٣ دەنگ.


 لە پارێزگای نەینەوا لیستی نەسڕ لە پلەی یەکەمدایە بە ١٦٤ هەزار ٧١٤ دەنگ، پارتی پلەی دووەمی گرتووە بە کۆکردنەوەی ١٣٤ هەزارو ٧٨٢ دەنگ، پلەی سێهەمیش بۆ هاوپەیمانی وەتەنییە چووە بە ٩٧ هەزار و ٥٨ دەنگ، هەروەها نەینەوا ناسنامەمانە ٨٧ هەزار و ٧٧٣ دەنگی هێناوە.


کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، لە کارکردندان بۆ تەواوکردنی دەنگی هەردوو پارێزگای دهۆک و کەرکوک و لە ماوەی داهاتوودا بە دوای یەکدا ڕایگەدەگەیەنن.



‌‌‌
5/15/2018 12:45:31 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ