هەواڵ

ئەنجامی بەرایی هەرسێ پارێزگای سەڵاحەدین و نەجەف و میسان




براڤ :

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەرسێ پارێزگای سەڵاحەدین و نەجەف و میسانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەنجامەکە، لە پارێزگای سەڵاحەدین هاوپەیمانی قەڵای جەماوەری نیشتیمانی لە پلەی یەکەمدایە، هاوپەیمانی فەتح لە پلەی دوەم، دواتر هاوپەیمانی نیشتیمانی، لیستەکەی حەیدەر عەبادیش لە پلەی چوارەمدایە، هاوپەیمانی بڕیاریش پلەی پێنجەمی گرتووە.

لە پارێزگای نەجەف لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر لە پلەی یەکمدای و پێش هاوپەیمانی فەتح کەوتووە، کە پلەی دووەمی نییە، لیستی نەسڕی حەیدەر عەبادیش پلەی سێهەمی گرتووە، ڕەوتی حیکمە و دەوڵەتی یاسای لە پلەی چوارەم و پێنجەمدان.

لە پارێزگای میسانیش بەهەمانشێوە هاوپەیمانی سائیرون لە پلەی یەکەمدایە و فەتح پلەی دووەمی گرتووە، لیستەکەی عەبادیش پلەی چوارەم.


‌‌‌
5/15/2018 12:26:07 AM
Print Friendly and PDF