هەواڵ

له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی خۆراكی مانگانە روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت.. بزانە بۆ رەمەزان چ خۆراکێک دەدرێت؟


بزاڤ :


به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراك له‌ سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، له‌ ئێستادا خۆراكی دوو مانگ به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن و تا ئێستاش هیچ شتێكیان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی خۆراكی تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان بۆ نه‌هاتووه‌.

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكی سلێمانی راگه‌یاند: ئێستا سێ ماده‌ی خۆراك وه‌ك برنج و شه‌كر و زه‌یت به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌شده‌كرێت كه‌ هی مانگه‌كانی یه‌ك و دووی ئه‌مساڵه‌.

له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی خۆراك بۆ مانگی ره‌مه‌زان، شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د وتی: "تا ئێستا هیچ شتێكمان پێنه‌گه‌یشتووه‌ تایبه‌ت بێت به‌ خۆراكی مانگی ره‌زامه‌زان و ئه‌وه‌ی دابه‌شی ده‌كه‌ن هی دوو مانگی رابردووی ئه‌مساڵه‌".

پێشتر نه‌سرین محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی دانه‌وێڵه‌ له‌ سلێمانی رایگه‌یاندبوو، بۆ مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر تاكێكی خێزان پێنج كیلۆ ئاردی سفر دابه‌شده‌كه‌ن كه‌له‌ به‌شه‌ ئاردی مانگانه‌ ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وێستگه‌ نیوز چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ مۆبایلی ناوبراوه‌وه‌ كرد، به‌ڵام ژماره‌كه‌ی داخرابوو.


‌‌‌
5/14/2018 7:34:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ