هەواڵ

حەیدەر عەبادی: داوا دەکەم لایەنەکان ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن




بزاڤ :


حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە داوای لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد، ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن و پابەندن پێوەی.

عەبادی لە وتەیەکدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی عێراقەوە پێشکەشی کرد ڕایگەیاند، ئەوان پابەندن بەوەی بەرگری لە یەکپارچەیی و سەروەری عێراق بکەن تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت.

عەبادی داواشی لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو لە هەڵبژادنی پەرلەماندا کرد، ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریان کردووە بۆ ئەوەی حکومەتی ئێستا خاڵی بێت لە گەندەڵی و دابەشکاری تایەفی.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا حەیدەر عەبادی داوای لە قەوارە سیاسییەکان کرد، سوربن لەسەر چەسپاندنی ئارامی لە عێراق، بەوپێیەی گرنگترین دەسکەوتە لەچاو دەستکەوتەکانی دیکەدا و جەختیشیکردەوە، عێراقیەیکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا مەترسیدارترین بەربەست و ڕێگرییەکانیان تێپەڕاند.

ئەو وتانەی عەبادی لە کاتێکدایە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی ٨ پارێزگای عێراقی بڵاوکردەوە، لە هەرێمی کوردستانیش ٦ لایەنی هەرێمی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان رەتکردەوە و داوایانکرد هەڵبژاردنەکانە بکرێتەوە.


‌‌‌
5/14/2018 6:14:57 PM
Print Friendly and PDF