هەواڵ

پۆلیسی ڕاپەرین: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ته‌قه‌ بكات ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە



بزاڤ :

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ته‌قه‌ بكات لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و یان ببێته‌ هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ سنوره‌كه‌، ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر
.

پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌كاتەوە له‌ كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ گوزارشت له‌ خۆشیه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه‌ مایه‌ی دروست بوونی پشێوی و ئاسایشی سنوره‌كه‌.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا پۆلیسی ڕاپەرین داواشی له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لایه‌نگرانیان ئاگاداربكاتەوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ته‌قه‌ بكات یان ببێته‌ هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ سنوره‌كه‌ ئه‌وه‌ ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

هاوکات هەر ئەمڕۆ عەبدولخالق مەسعود بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەیەک کەس بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لەو شارە دەستگیرکراون.

دوێنێش پۆلیسی سلێمانی و گەرمیان هۆشداریان دا هەرکەسێک تەقە بکات لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، ڕووبەرووی یاسا دەکرێتەوە و سزا دەدرێت و دەستیش بەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت ئەگەر مۆڵەتیشی هەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەی ڕابردوو و دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیکەی ١٥ کەس بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لەشارەکانی سلێمانی و کەلار بریندار بوون.



‌‌‌
5/14/2018 6:00:33 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ