هەواڵ

کۆبوونەوەی شەش لایەنە ناڕازییەکەی هەرێم لە هەولێر دەستیپێکرد


بزاڤ : 



بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی شەش لایەنی ناڕازیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەستیپێکرد.

 پێش کەمێک لەمەوبەر سەرکردەکانی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی لە مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی لە شاری هەولێر کۆبوونەتەوە بۆ بریاردان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پێدەچێت دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامبدرێت
.

پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە شەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، چەند لایەنێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئەنجامەکان دەربڕی، جگە لە یەکێتی سەرجەمیان داوایان کرد دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێنەوە و دواتر داوایان کرد هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە.



‌‌‌
5/14/2018 3:50:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ