هەواڵ

کۆمسیۆن: ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی ٨ پارێزگاکەی دیکە بڵاودەکەینەوە




بزاڤ :

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، ئیوارەى ئەمرۆ ئەنجامى دەنگدانى هەشت پارێزگاکەى دیکە رادەگەیەنێت

کەریم تەمیمى وتەبێژى کۆمسیۆن لەکۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوامن لە وردبینکردنى دەنگەکان بۆ راگەیاندنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق.

وتیشى، ئێوارەى ئەمڕۆ دواى تەواوبوونى وردبینى، ئەنجامى دەنگدانى هەشت پارێزگاکەى دیکەش رادەگەیەنن.

وتەبێژى کۆمسیۆن باسى لەوە کرد، سەرجەم لیست و کیان سیاسیەکان و کاندیدەکان لەدواى راگەیاندنى ئەنجامەکان دەتوانن تانە لە ئەنجامى هەڵبژاردنەکە بدەن و سکاڵاکانیان بگەیەننە کۆمسیۆن و دادگای تێهەڵچونەوەى عێراق.

ئەوەشى خستەڕوو، کۆمسیۆن لیژنەیەکى پێکهێناوە بۆ وەرگرتنى سکاڵاکان و لێکۆڵینەوە لەبارەیانەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ کۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی بەرایی ١٠ پارێزگای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ٨ پارێزگایەی تر هێشتا ووردبینى دەنگەکان تەواو نەبووە.



‌‌‌
5/14/2018 3:47:54 PM
Print Friendly and PDF