هەواڵ

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم



بزاڤ :


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە هەندێک شوێن و ناوچە شاخاوییەکاندا.

 بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٦ پلە و نزمترینیش ١٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٢ پلە بە ١٢ پلە دەبێت، دهۆک ٢٥ بە ١٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٢٩ پلە بە ١٧ پلە دەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٧ پلە و نزمترینیش ١٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٣ پلە بە ١٣ پلە دەبێت، دهۆک ٢٦ بە ١٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٠ پلە بە ١٧ پلە دەبێت.



‌‌‌
5/14/2018 1:05:24 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ