هەواڵ

پۆلیسی هەولێر: ژمارەیەک کەس بەهۆی تەقەی خۆشییەوە دەستگیر کراون


بزاڤ :

بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەیەک کەس بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لەو شارە دەستگیر کراون.

عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی ئاماژە بە ڕفاندنی سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یاخود دەرکردنی نوێنەرانەکان لەناو کۆگای کۆمسیۆن دەکەن، دوورن لە ڕاستییە و هیچ بنەمایەکیان نییە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی تەقەی خۆشییەوە شەوی دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکە ژمارەیەک کەس لەناو شاری هەولێر دەستگیر کراون.

بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر داواشی لە خەڵکی هەولێر کرد دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژادنی نوێنەرانی عێراق خۆیان بەدوور بگرن لە تەقەی خۆشی.

جەختیشیکردەوە هەر کەس و لایەنێک تەقە بکات و ئاژاوە دروستبکات دەستگیر دەکرێت و ڕێوشوێنی یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەی ڕابردوو و دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیکەی ١٥ کەس بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لەشارەکانی سلێمانی و کەلار بریندار بوون.



‌‌‌
5/14/2018 12:52:54 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ