وەرزش

بەفەڕمی یۆڤانتۆس بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی



بزاڤ : توانا سیوەیلی 


یانەی ڕۆما لە یاریگای ئۆڵمپیکۆ لە هەفتەی 37 ی خولی ئیتاڵی میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی کردوو بەبێ گۆڵ یەکسان بوون 
بەم ئەنجامەش بە فەڕمی یانەی یۆڤانتۆس نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەست هێنا .

بەدرێژای 90 خولەک هیچ لایهک نەیان توانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن .

یانەی یۆڤانتۆس لە مێژووی خۆی دا‌بۆ جاری 34 نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەست هێنا .

یانەی یۆڤانتۆس پلەی یەکەمی گرتبوو بە 92 خاڵ بە 4 خاڵ پێش ناپۆلی دووەم و یانەی ڕۆمای پایتەختیش لە پلەی سێیەمە بە 74 خاڵ .


‌‌‌
5/14/2018 6:15:31 AM
Print Friendly and PDF