هەواڵ

کۆمسیۆن کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ئاشکراکرد


کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر دوانزەی ئەمشەو ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنن.


بزاڤ :


سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەو بارەیەوە هەواڵەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە و وتی، ١٢ی ئەمشەو ئەنجامەکان رادەگەیەنن.


دوێنێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی پێهات و بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، لەسەدا ٤٤ی هاووڵاتیان لەسەرتاسەری عێراق بەشداری دەنگدانیان کردووە.


هەروەها دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی نافەرمی و سەرەتایی هەڵبژاردنەکە، زۆرێک لەلایەنەکان بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان ناڕەزاییان دەربڕی و جگە لە یەکێتی و پارتی تەواوی لایەنەکانی تر سوورن لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکە و داوای دووبارە ژماردنی دەنگەکان دەکەن، بە دەست.



‌‌‌
5/13/2018 9:53:49 PM
Print Friendly and PDF