هەواڵ

شەش لایەنی هەرێم ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە




بزاڤ :

هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزووتنەوە و شیوعی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەن.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزووتنەوە و شیوعی کۆبوونەوە و دواتر لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ڕایانگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەن لە هەرێم و ناوچە کێشەلەسەرەکان.

هەروەها وتیشیان " ساختەکارییەکی زۆر قێزه‌ونى به‌رنامه‌دار كراوه‌ و بەڵگەی تەواومان لایە کە دەسەڵات چۆن ئەنجامی داوە."

لەلایەکی دیکەوە جوڵانەوەی نەوەی نوێش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامەکانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتى دەیەوێت کورسییەکانى خۆی لە سلێمانی بکات بە ٦ کورسی و نەوەى نوێش بکات بە ٢ کورسی.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێتى دەیەوێت دەستکاری ئەنجامەکانى هەڵبژاردن لە قازانجی خۆی بکات و ئەم کارە بە هیچ شێوەیەک مایەی قبوڵکردن نییە و دەبێت یەکێتی بزانێت بەمە هیچ رێگەیەک ناهێڵێتەوە بۆ خەباتی مەدەنی.


‌‌‌
5/13/2018 4:35:55 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ