هەواڵ

پۆلیسی ڕاپەڕین: هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا



بزاڤ:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لە ڕەگەزی نێر هێنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی ( س.ح.ع )، تەمەن ٤٤ ساڵ و دانیشتوی گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە کە شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە هەیە
".

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و تەرمی ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ پزیشکاری دادوەری ڕانیە بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەگەڵ دەرچونی هێزەکانمان لە بەڵگە و تاوان و بنکەی پۆلیسی بیتوێن بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کەسەکە لە ماڵەکەی خۆیان لە گوندی گردجان بە پەت هەڵواسراوە و لەشوێنی ڕوداوەکە دەستگیرا بەسەر پارچەیەک پەت کە بەکارهاتوە لە ڕوداوەکە".

ئاشکراشی کردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بەگوێرەی وتەی برایەکی بەناوی ( ر.ح.ع ) کەسەکە لە ماڵەکەی خۆیان دەرگای لەسەرخۆی داخستوە و بە پەت خۆی هەڵواسیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی، تەرمی ( س.ح.ع ) ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و لەسەر ڕوداوەکەش هیچ کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.



‌‌‌
5/13/2018 4:32:59 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ