هەواڵ

"باران بارین کۆتایی دێت" کەشناسى: پلەکانى گەرما لە شارەکانى هەرێم بەرزدەبنەوە



بزاڤ :

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و  نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش بەرزدەبنەوە .

بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٦ پلە و نزمترینیش ١٥ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٥ پلە بە ١٣ پلە دەبێت، دهۆک ٢٤ بە ١٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٢٨ پلە بە ١٨ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٧ پلە و نزمترینیش ١٥ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٦ پلە بە ١٢ پلە دەبێت، دهۆک ٢٥ بە ١١ پلە دەبێت، کەرکوک ٢٩ پلە بە ١٩ پلە دەبێت.



‌‌‌
5/13/2018 12:24:28 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ