هەواڵ

هەڤاڵ ئەبوبەکر: داوا لە کۆمسیۆن دەکەین گومانەکان لەسەر ئەنجامەکان بڕەوێنێتەوە



بزاڤ :


هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى پەیامێکى ئاڕاستەى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق کرد و داوایکرد ئەو کۆمسیۆنە گومانەکان لە سەر ئەنجامى هەڵبژاردنەکان بڕەوێنێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: ئەنجامە بەراییە ڕانەگەیەنراوەكانی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەری عێراق لە پارێزگای سلێمانیدا، گومان و ناڕاستی لای ھەموو قەوارە سیاسیەكان دروستكردووە و لەبری ئەوەی ھەڵبژاردنەكان ئارامیی وئاسایش بێننە كایەوە، بوونەتە مایەی تێكدانی ئاسایش وئارامیی خەڵك و قەوارە سیاسیەكان لە پارێزگاكەماندا.

ڕاشیگەیاند، بۆیە وەك ئەوەی لە ڕۆژانی پێشتردا ھەموو نیگەرانیی و ناڕەزایی و زانیارییەكانمان گەیاندووەتە بەڕێزان سەرۆك وئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق و بەڵێنی چارەسەركردنی یاساییانەی ئەم پرۆسەیەیان داوە.

پارێزگارى سلێمانى داواش لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات بەخێرایی ئەم بابەتە یەكلایی بكاتەوە و گومانەكان بڕەوێنێتەوە.

پاش ئاشکرابوونى ئەنجامە سەرەتاییەکانیش لە هەرێم ناڕەزایی پێنج لایەنى هەرێمى لێکەوتەوە و پرۆسەکەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاندووە، دەستکاری ئەنجامەکان کراوە لە قازانجى لایەنێک.



‌‌‌
5/13/2018 12:18:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ