هەواڵ

ڕۆیتەرز: بە پێی ئەنجامە بەراییەکان لیستەکەى عەبادی یەکەم و لیستى سەدر دووەمە


بزاڤ :


بە پێی ئەنجامە بەراییەکان لیستەکەى عەبادیە یەکەمە و لیستى سائیرون کە لیستەکەى موقتەدا سەدرە دووەمە.

 ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، بە پێی ئەنجامە بەراییەکان لیستى هاوپەیمانى نەسر کە  لیستەکەى عەبادیە یەکەمە و لیستى سائیرون کە لیستەکەى موقتەدا سەدرە دووەمە.

ئەمەش لە دواى ئەوە دێت دوێنێ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە سەرتاسەری پارێزگانى عێراق و هەرێم بەرێوەچوو.

پاش ئاشکرابوونى ئەنجامە سەرەتاییەکانیش لە هەرێم ناڕەزایی پێنج لایەنى هەرێمى لێکەوتەوە و پرۆسەکەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاندووە، دەستکاری ئەنجامەکان کراوە لە قازانجى لایەنێک.



‌‌‌
5/13/2018 12:16:07 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ