گۆڕان، ھاوپەیمانی، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
بزاڤـ:
بزوتنەوەی گۆڕان – ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری – کۆمەڵی ئیسلامی – یەکگرتووی ئیسلامی، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو رایانگەیاند: کۆی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی رەتدەکەنەوەو پابەند نابن بە ئەنجامەکانەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگەیەندراوی ھاوبەشی حزبەکان
١- کۆی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی رەتدەکەینەوەو پابەند نابین بە ئەنجامەکانەوە.
٢- داوای دوبارەکردنەوەی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان بە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم دەکەین.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی حەقخوازانەی گەلەکەمان
بزوتنەوەی گۆڕان – ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری – کۆمەڵی ئیسلامی – یەکگرتووی ئیسلامی
١٢ی ئایاری ٢٠١٨
|