هەواڵ

پێش ئەم کاتە بگەرێنەوە کەرکوک


بزاڤ :



قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاگاداری دانیشتوانی قەزاکە دەکاتەوە ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان لە کەرکوکە پێش کاتژمێر ۱۲ی شەو بچنەوە ئەو شارە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دا کە وێنەیەکی تایبەت بۆ  بزاڤ "نێردراوە دەڵێت"ئاگادارتان دەکەینەوە کە دوای کاتژمێر ۱۲ی شەو بازگەکان دادەخرێت، بۆیە پێویستە پێش ئەوکاتە بچنەوە کەرکوک ".
 بەپێی زانیاریەکانی "بزاڤ" لە قەزای چەمچەماڵ ۱٥هەزار خێزان فۆرمی خۆراکیان که‌رکوکە و ۳۲هەزار دەنگدەری کەرکوکی دانیشتوی چەمچەماڵن .

دەقی ڕاگەیەنراوی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ :
ئاگاداری 
ئاگاداری هەموو ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و فۆرمی خۆراکیان کەرکوکە ، دەبێت بۆ دەنگدان بچنەوە پارێزگای کەرکوک .
ئاگادارتان دەکەینەوە کە هەرکەسێک دەیەوێت دەنگ بدات پێش کاتژمێر ۱۲ی ئەمشەو بچێتە پارێزگای کرکوک چونکە دوای ئەو کاتژمێرە بازگەکان دادەخرێت و هاوڵاتیان ناتوانن بچنەوە کەرکوک .

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ


‌‌‌
5/11/2018 4:25:36 PM
Print Friendly and PDF