وەرزش

ڤیاڕیاڵیش نەیتوانی بەرشەلۆنە ڕابگرێت



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نوو میوانداری یانەی ڤیاڕیاڵی کردوو بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە . 

لە میانەی ڕکابەرییەکانی هەفتەی 34 ی دواخراوی خولی ئیسپانی  یانەی بەرشەلۆنە و ڤیاڕیاڵ ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە .

گۆڵەکانی بەرشەلۆنە فلیپ کۆتینهۆ و پاولینهۆ و لیونێل میسی و عوسمان دیمبیلی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 11,16,45 ,87 ,93 تۆمارکران و تاکە گۆڵەکەی ڤیاڕیاڵیش له خولەکی نیکۆلا سانسۆنی تۆماری کردوو بەم بردنەوەیەش یانەی‌ بەرشەلۆنە 3 خاڵی تری‌خسته سەر خەرمانی خاڵەکانی .

یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی یەکەمدایە بە 90 خاڵ و یانەی ڤیاڕیاڵیش 57 خاڵی هەیە لە پلەی شەشەمە .


‌‌‌
5/10/2018 12:57:22 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ