هەواڵ

لالیگا ... ڕیاڵ مەدرید بە ئیشبیلیه دۆڕا



بزاڤ : توانا سیوەیلی

لەهەفتەی دواخراوی 34 ی خولی تۆپی پێی یانەکانی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی ئیشبیلیه و دوو بە سێ یارییەکەی پێ دۆڕاند و سێ خاڵی گرنگی لە دەست دا .

گۆڵەکانی ئیشبیلیه وسام بن یەندەر و میغیل لایۆن و سێرجۆ ڕامۆس بەهەڵە تۆماریان کرد لە خولەکەکانی 26،45 ، 84 ، دوو گۆڵەکەی ڕیاڵ مەدرید بۆرخامایۆڕاڵ له خولەکی 84 سێرجۆ ڕامۆس لەخولەکی 95 بەلێدانی سزا تۆماری کردوو تووشی شکست بوون و 3 خاڵی گرنگیان لە دەست دا .

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پلەی سێیەمە و 72 خاڵی هەیه و یانەی‌ئیشبیلیەش لە پلەی شەشەمە بە 54 خاڵ .


‌‌‌
5/10/2018 10:25:33 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ