وەرزش

بەبردنەوە لە میلان یۆڤانتۆس بووە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا



بزڤ : توانا سیوەیلی 


لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا یانەی میلان و یۆڤانتۆس لە یاریگای ئۆڵمپیکۆ ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و یانەی یۆڤانتۆس بە 4 گۆڵ خاوێنی یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا .

گۆڵەکانی یانەی یۆڤانتۆس مەهدی بن عەتیە دوو گۆڵ و دۆگلاس کۆستا و نیکۆلاس کالینتیچ تۆماریان کردوو نازناوەکەی لە چنگی میلان دەرهێنا .

یانەی یۆڤانتۆس بۆ جاری 13 نازناوی جامی ئیتاڵیای بەدەست هێنا .


‌‌‌
5/10/2018 10:09:28 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ