هەواڵ

گەرمیان : بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە هەشت خوێندکار برینداربوون


پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین، هەشت خوێندکار برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست بزاڤ  گەیشتووە ، پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار + خانەقین و نزیک گوندی سەوزبڵاغ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مینی پاس وەرگەڕا کە خوێندکارانی زانکۆی خانەقینی دەگواستەوە.

ئەوەشی وتووە، لەئەنجامدا شۆفێر و هەشت خوێندکار برینداربوون و بریندارەکان دانیشتووی هەریەکە لە سەیدسادق و پێنجوێن و کەلاریان تێدایە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەئێستادا چارەسەری پێویست لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بۆ بریندارەکان دەکرێت و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە .


‌‌‌
5/10/2018 9:46:15 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ