هەواڵ

کۆمسیۆن: زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەس مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە لە هەرێم


بزاڤ :

کۆمیسۆن هەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگە لە ٩٩ بنکەی تایبەتدا دەنگدەدەن و زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.

ڕزگار حەمە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران  ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ زیاتر له‌ ٩٤٣  هه‌زار و ٦٣٩ كه‌س له‌ كه‌رتی ئه‌منی و سه‌ربازی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ كه‌ سوپا و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ و دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وە
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، لەو ڕێژەیەش زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەس لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و دژە تیرۆرە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، لە هەموو عێراقدا هەزار و ٧٩ بنکەی دەنگدانی تایبەت هەیە بۆ دەنگدەرانی تایبەت لە ٢١ وڵاتی جیاوازدا و لەو ڕێژەیەش ٩٩ بنکەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستانە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگاى هەولێر٤٥ بنکەى دەنگدانى تایبەت تێدا کراوەتەوە و لە دهۆک ١٥ بنکە و لە سلێمانی و هەڵەبجەش ٣٣ بنکە و لە کەرکوویش ١٥ بنکە کراونەتەوە.

وتیشی، پرۆسەى دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر حەوت بەیانیەوە دەستی پێکردەوە تا کاتژمێر شەشى ئێوارە بەردەوام دەبێت

لە هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٨٨ حزب و هاوپەیمانی بەشدارن، شەش هەزار و ٩٠٤ کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی دەکەن، ٢٤ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش  ٥٢هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری عیراق دادەنرێن.


‌‌‌
5/10/2018 9:40:58 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ