هەواڵ

ھەولێر ھەورەبروسكە كەسێكی بێھۆشكرد



بزاڤ : 

كەمێك پێش ئێستا، ھەورە بروسكە لە ناوچەی پێشەسازی ھەولێر، لە ھێڵەكانی كارەبایدا و بەوھۆیەوە پیشەوەرێك كە لە نزیك شوێنی رووداوەكە بووە بەبێھۆشی گەیەندرایە نەخۆشخانە.

پیشەوەرێك لە ناوچەی پیشەسازی ھەولێر  راگەیاند: "ھەورەبروسكە لە ھێڵەكانی كارەبایدا و كێبڵەكان كەوتنە خوارەوە، ئەو ھاووڵاتییە كە لەوێبوو، كێبڵی كارەبا كەوتەسەری و بێھۆش بوو".

سەرچاوەیەك لە بنكەی بەرگری شارستانی شۆرش كە نزیكە لە ناوچەی پیشەشازی ھەولێرە، گوت: "ئەو كەسە ناوی فەرھاد كاكل ئەحمەدە و پیشەوەرە لە ناوچەی پیشەسازی ھەولێر، ئێستا بێھۆشەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە و لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بەھۆی روودانی لافاو زیانی گیانی و مادی لێكەوتووەتەوە.


‌‌‌
5/9/2018 5:45:45 PM
Print Friendly and PDF