هەواڵ

حکومەتی هەرێم بە فەرمی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاریکرد



بزاڤ : 



نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە فەرمی بڕیاریدا ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

لە نووسراوێکدا کە ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، نێچیرڤان بارزانی مەرسومی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٨ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولدا دەرکردووە.

هەروەها داواش لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی و ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات مەرسومەکە جێبەجێبکەن.

ئەوەش هاتووە، مەرسومەکە لە ڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاودەکرێتەوە.

هاوکات مەرسومەکەی سەرۆکی حکومەت هیچ ئاماژەیەکی بە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم نەکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بڕیارە ١٢ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و زیاتر لە ٢٠ ڕۆژیشە بانگەشە بەردەوامە.


‌‌‌
5/9/2018 4:52:39 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ