وەزیری ناوخۆ: ڕۆژی هەڵبژاردن هاتووچۆ لەنێوان شارەکانی هەرێم قەدەغەدەکرێت
بزاڤ :
وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژى هەڵبژاردندا هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم قەدەغە دەکرێت و لە کاتژمێر ٧ی بەیانییەوە تا ٧ی ئێوارە کەس ناتوانێت هاتوچۆ بکات.
وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکى هەواڵیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا بڕیار وایە فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنورییەکانیش لە کاتژمێر ١٢ی شەوی هەینى لەسەر شەممە دابخرێن تا ١٢ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە و بەڵام دواتر چاوەڕێی لیژنەى ئەمنی عێراق دەکەن بۆ دوا بڕیار.
ئەوەشی وت، ئەوان وەک وەزارەتی ناوخۆ بێلایەنانە مامەڵە دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش ئازادن دەنگ بە چ لایەنێک دەدەن و کەس ناتوانێت فشاریان لێبکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە وابڕیارە ڕۆژی ١٢ مانگ هەڵبژاردنى پەرەمانى عێراق لە هەرێم و سەرجەم پارێزگاکانى عێراق بەڕێوەبچێت و زیاتر لە ٢٠ ڕۆژیشە بانگەشە بەردەوامە.
|