هەواڵ

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی




بزاڤ :

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری باران لە کاتی جیاوازدا.

هەروەها سبەینێش، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەبارانیش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٧ پلە و نزمترینیش ١٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٦ پلە بە ١٦ پلە دەبێت، دهۆک ٢٣ بە ١٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٢٩ پلە بە ١٩ پلە دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٨ پلە و نزمترینیش ١٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٧ پلە بە ١٦ پلە دەبێت، دهۆک ٢٤ بە ١٤ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٠ پلە بە ١٨ پلە دەبێت.


‌‌‌
5/9/2018 12:49:09 PM
Print Friendly and PDF