وەرزش

پاریس سان جێرمان بووە پاڵەوانی جامی فەڕەنسا



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

یانەی پاریس سان جێرمان بە دوو گۆڵی‌بێ وەڵام لە یانەی هیز بێرزی بردەوە و نازناوی جامی فەڕەنسای بەدەست هێنا .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە یانەی پاریس سان جێرماج چەندین تۆپی بەهێزی ئاڕاستەی گۆڵی یانەی ڕکابەری کردوو بەڵام هێرشەکانی بە توندی بەرپرچ ئەدایەوە ، لەخولەکی 26 جیۆڤانی لۆ سیلسۆ تۆپێکی بەهێزی ئاڕاستەکردوو گۆڵی یەکەمی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار کردوو ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات .

لە تایمی دووەمدا یانەی پاریس سان جێرمان توانی گۆڵێکی تر لە ڕێی ئەدیسۆن کاڤانی له خولەکی 74 بەلێدانی سزا تۆمار بکات و بەم بردنەوەیەش پاریس سان جێرمان بووە پاڵەوانی جامی فەڕەنسا .

نیمار داسێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان کە پێکانی هەیە بەشداری ئاهەنگی یانەکەی کردوو مەدالیاشی پێ بەخشرا .

یانەی پاریس سان جێرمان بۆ جاری 12 بووە پاڵەوانی جامی فەڕەنسا .


‌‌‌
5/9/2018 9:10:50 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ