وەرزش

سبەی یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت


بزاڤ : توانا سیوەیلی 

سبەی چوارشەممە کاتژمێر 10:00  لە جامی ئیتاڵیا یاری کۆتایی لە یاریگای ئۆڵمپیکۆ لە پایتەختی ڕۆمای ئیتاڵیا یاری نێوان یۆڤانتۆس و ئەی سی میلان بۆ دیاری کردنی بوون بە پاڵەوان بە یەک دەگەن .

ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ئامادەی سەرجەم یاریزاناکانی بۆ یارییەکە دەربڕی .

یانەی یۆڤانتۆس له خولی ئیتاڵیا تەنها بە یەک خاڵی تر دەبێتە پاڵەوانی کاڵچیۆ و بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە سەر دەستی یۆڤانتۆس ماڵئاوایی کردووه ، یانەی میلانیش له خولەکە لە پلەکانی شەشەمی ڕیزبەندییە و لە یۆرۆپالیگ ماڵئاوایی کردووە .


‌‌‌
5/8/2018 8:36:18 PM
Print Friendly and PDF