هەواڵ

عەبادى: لەسەر دڕاندنی وێنەکانم بەرپرسانى هەرێم داوای لێبوردنیان لێکردووم


بزاڤ :


حەیدەر عەبادى دەڵێت، لەسەر دڕاندنى وێنەکانی لە هەرێمى کوردستان، بەرپرسانى هەرێم پەیوەندییان پێوە کردووە و داواى لێبوردنیان کردووە.


 حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر لەمیانى بەشداریکردنى لە بەرنامەى حیوار بەغدادى کەناڵی ئێن ئاڕ تى عەرەبى ڕایگەیاند، هەڵمەتێکى ڕێکخراو هەیە بۆ دڕاندنى وێنەکانى لە هەرێم و بەرپرسانى هەرێم پێیان وتووە ئەو کارە پەیوەندى بەوانەوە نییە و بەدواداچوون دەکەن.


 حەیدەر عەبادى وتیشی، لێدوانى بەشێک لە سەرکردەکانى کوردیان گوێلێبووە کە ترسی پێوە دیارە، ئەگەر لە خۆیان دڵنیان، بۆچی وێنەکانى دەدڕێنن و لە بوونى ئەوان لە هەرێم دەترسن.


 عەبادى باسی لەوەش کرد، دڵنیا نین کە کورسی دێنن یان نا، ئەوان کاندیدی کوردیان هەیە، لە سەرجەم شارەکان، لە سلێمانى و هەولێر و دهۆک و هاوڵاتى خۆی بڕیاردەدات دەنگ بە کێ دەدات.


 ئەوەش لەکاتێکدایە، حەیدەر عەبادى بۆ هەڵبژاردنى ١٢ى ئەم مانگەى پەرلەمانى عێراق سەرۆکایەتى هاوپەیمانى نەسر دەکات و لە هەولێر و سلێمانى و دهۆکیش کاندیدى هەیە.



‌‌‌
5/8/2018 7:50:24 PM
Print Friendly and PDF